TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ماردین تەرمی ٢٠ کەس لە قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ ئەسپەردە کرا

Navas Jan
Admin
📅 22 Ağustos 2022 17:09

پەیامی کورد... لە ماردین تەرمی ٢٠ کەس لە قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ ئەسپەردە کرا

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە تەرمی ئەو ١٩ کەسەی لە ئاکامی دوو ڕووداوی هاتووچۆی بە دوای یەکدا لە شاری دێرک سەر بە پارێزگای ماردین گیانیان لەدەست دا، بە خاک سپێردران.

ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی بڵاوی کردووەتەوە دوای ئەنجامدانی پرۆسەی توێکاری بۆ ١٩ لەو کەسانە تەواو بوو کە لە ئاکامی تەقینی وەستێنەری بارهەڵگرێک و چوونی بۆ خەڵک لە ناوچەی ئوچئیۆڵ لە شاری دێرک گیانیان لەدەست دا.

دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەریان تەرمەکان کە ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە، بە جیا لە مزگەوت لە دێرک ڕێوڕەسمیان بۆ ڕێک خرا.

جێگای ئاماژەیە لە ئاکامی دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە شاری دێرک ٢٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ٢٦ هاووڵاتیی دیکە برینداربوون کە برینی شەشیان سەختە.

Paylas: