TR KU SO
FB X
Kurdistan

لێژنەیەکی باڵای حکوومەتی هەرێم کۆدەبنەوە

سارا
Yazar
📅 08 Mart 2020 17:26

پەیامی کورد    ...    سبەی لیژنەیەكی باڵای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێوەست بە رووبەڕووبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند، سبەی دووشەممە لیژنەی باڵای تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

عادل راشگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین رێكار و ئامادەكارییەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان و بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییە تەندرووستییەكان دەكرێت.

Paylas: