Kurdistan
(٣) لیژنە بۆلێکۆڵینەوە لەهەبژاردنەکان دێنە هەرێم
بەوتەی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه، ئه‌مڕۆ یەکشەممە سێ لیژنه له‌به‌غداوه دێنه هه‌رێمی کوردستان.
ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ (١٣)ی ئایار، سێ لیژنه له به‌غداوه دێنه هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم.
دەشڵێت، "هاتنی ئه‌و سێ لیژنه‌یه به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكانه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه".
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ (١٢)ی ئایار ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەی نافەرمی و بەرایی راگەیەندرا، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ زۆرێك لەلایەنەكان قبووڵكراو نەبوو، بەتایبەت لەسنووری پارێزگای سلێمانی.