TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە چەن ڕۆژی داهاتوودا لیستی موچە بە سیستمی نوێ بڵاودەكرێتەوە

سارا
Yazar
📅 02 Nisan 2018 00:36

وەزیری دارایی ڕایگەیاند لە سێ رۆژی ئایندەدا لیستی مووچە بە سیستمی نوێ بڵاودەكرێتەوە.

ڕێباز حەملان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشكرد، "بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە بەردەوام مووچە دابەشدەكەین، ئەو پارەی كە ئێستا لامانە بەشێكی سامانە سروشتییەكان دابینیكردووە".

حەملان وتیشی، "پارەكەی سامانە سروشتییەكان ناكاته 378 ملیۆن دۆلار كە لەسەری رێکكەوتوین هەروەها چاوەڕوانی گەیشتنی وەجبەی دووەمی پارەی بەغدا دەكەین لەگەڵ 25 ملیۆن دۆلارەكەی ئەمەریكا كە بۆ وەزارەتی پێشمەرگەیە".

Paylas: