TR KU SO
FB X
Kurdistan

لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە روداوی ژەهراوی بوونی 80 خوێندكارەكەی زانكۆی دهۆك

Navas Jan
Admin
📅 08 Ocak 2022 16:36

پەیامی کورد … لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە روداوی ژەهراوی بوونی 80 خوێندكارەكەی زانكۆی دهۆك

دوای ئەوەی 80 خوێندكاری زانكۆی دهۆك ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران، قائیمقامیەتی ئەو شارە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە پێكهێنا.

حەجی یوسف سەرۆكی لیژنەی بەدواداچون و چاودێری لە قائیمقامیەتی دهۆك ئاشكرای كردووە، دوای ژەهراویبوونی ژمارەیەك خوێندكار لە زانكۆی دهۆك، لیژنەیەكیان دروستكردووە و ئەمڕۆ شەممە سەردانی كافتریای زانكۆكە دەكات.

بەپێی زانیاریەكان، ئەو خوێندكارانە دوای ئەوەی لە كافتریای زانكۆكە نانیان خواردووە تەندروستیان تێكچووە و چونەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك جەختی لەوە كردبووەوە، تەندروستی خوێندكارەكان زۆر باشە و دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، تەنها 2 خوێندكار نەبێت كە رێژەی ژەهرەكە لە جەستەیاندا زیاترە و پێویستە ماوەیەكی زیاتر بمێننەوە.

Paylas: