چالاکێکی ژنی خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا
پەیامی کورد ... چالاکێکی ژنی خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا
چالاکێکی ژنی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێلکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)،هێزە ئەمنییەکانی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مریەم سادقی چالاکی بواری مافەکانی ژنان و هەروەها ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بەمەبەستی هاوکاری کردن بۆ سازکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مریەم سادقی و دواتر ماڵەکەشیان پشکنیوە.
هەتا کاتی بڵاوکردنوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ مریەم سادقی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە مریەم سادقی ساڵی ٢٠١٨ جارێکی دیکە لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بانگ کرابوو و لێپەرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.