TR KU SO
FB X
Kurdistan

چالاکانی ژینگە پارێزی سنە لە بن گوشاری ڕژیمی ئێراندان

سارا
Yazar
📅 31 Ağustos 2018 03:14

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ ، جەماڵ ئەسەدی، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی چل چەمە و چالاکێکی ژینگەپارێزی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئێرانەوە بانگکراوەو دوای لێپرسینەوە و ماوەیەک دەستبەسەر کردن ئازاد کراوە.

گوشار بۆ سەر چالاکانی مەدەنی وژینگەپارێز لە کوردستان تا دێت لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە زیاتر دەبێت و ڕژیم چالاکی ژینگەپارێزەکان بە دژایەتی خۆی دەزانێت و بە بیانووی جوراوجۆر چالاکانی ژینگەپارێز بانگ دەکات و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکات یان بەند و دەستبەسەریان دەکات.

Paylas: