TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ناوچەی وان له کوردستانی باکوور قەڵایەکی مێژوویی دۆزراوەتەوە

سارا
Yazar
📅 24 Ağustos 2022 00:43
پەیامی کورد   ...  لە ناوچەی وان له کوردستانی باکوور قەڵایەکی مێژوویی دۆزراوەتەوە

توێژەرانی بواری شوێنەوارناسی لە ناوچەی "گورپنار"ی سەر بە پارێزگای وان لە کوردستانی باکوور قەڵایەکی مێژووییان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ نزیک بە سێ هەزار ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە.

 ئەو قەڵایە لەسەر شاخێک هەڵکەوتووە کە بەرزییەکەی دوو هەزار و ٩٠٠ میتر لە ئاستی دەریایه.

قەڵاکە لە چوار بەش و ژوورێک بۆ مردوو ناشتن پێک هاتووە.

مێژووی ئەو قەڵایە بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر و بۆ سەردەمی شانشینی ئارارات "ئورارتوو"ەکان" دەگەڕێتەوە.

Paylas: