"لە کێڵگە نەوتییەکانی گەیارە کاری بەرهەمهێنان دەستپێدەکاتەوە"
بەوتەی پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌منزیكانه كاری به‌رهه‌مهێنان له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی گه‌یاره‌دا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
نۆفه‌ل عاكوب پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایدەگەیەنێت، کە وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوای له‌و كۆمپانیایانه كردووه كه پێشتر له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی گه‌یاره كاریان ده‌كرد، دووباره بگه‌رێنه‌وه و به‌رهه‌مهێنان له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی گه‌یاره ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە (١٩٠) كارمه‌ند مۆڵه‌تی ئه‌منییان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه‌و ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و له داهاتووشدا ژماره‌یه‌كی زیاتر له كارمه‌نده‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئاشکراشیکردووە، کە به‌منزیكانه كار له هه‌ردوو كێڵگه‌ی نه‌وتی نه‌جمه و گه‌یاره ده‌ستپێده‌كاته‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتبوو.