Kurdistan
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٤ قوتابی بریندار بوون
پەیامی کورد … لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک٤ قوتابی بریندار بوون
بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی شووبات، لەسەر شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمودی سلێمانی و نزیک پردى زەرگەتە ، پاسێکى نەفەر هەڵگر وەرگەڕاو بەهۆیەوە شەش کەس برینداربون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێى زانیارییەکان ئۆتۆمبێلێکى تایبەت لە جۆرى کامرى بە خێراییەکى زۆر خۆى کێشاوە بە پاسەکەدا کە هاوڵاتیانى گەڕەکى کانى کوردەى تێدابووە و بەهۆیەوە پاسەکە وەرگەڕاوە و شەش کەس برینداربوون.
چوار کەس لە سەرنشینانى پاسەکە و هەردوو شۆفێى کامریی و پاسەکە برینداربوون.