Kurdistan
لاوێکی کورد لە شنۆ دەستبەسەر کرا
پەیامی کورد... لاوێکی کورد لە شنۆ دەستبەسەر کر
لاوێکی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی ئومێد شادیخا تەمەن ٢٤ ساڵ نیوەڕۆی چوارشەممە ٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری هەڵیان کوتاووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دواتر دەستبەسەیان کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئومێد (هێدی) شادیخا خێزاندار و باوی منداڵێکی کەم تەمەنە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵ ئومێد شایدخا و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.