TR KU SO
FB X
Kurdistan

لاوێکی کورد لە تاران بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

Navas Jan
Admin
📅 11 Nisan 2023 20:07

پەیامی کورد... لاوێکی کورد لە تاران بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا


لاوێکی کورد بە ناوی حوسێن مەلەکی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە شاری قودس سەر بە پارێزگای تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٨ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، حوسێن مەلەکی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین، لە کاتی ڕاوەدوونانی ناوبراو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، لە جووتسایدی بەهارانی شاری قودس لە پشتەوە تەقەی لێ کراوە و کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە لە مەودای چەند مەترییەوە تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە و لە پشتەوە گوللە بەر سەری کەوتووە و ئەمەش لە کاتێکدا بووە ئەو لاوە کوردە تەنیا ویستوویەتی هەڵێت.

تەرمی حوسێن مەلەکی، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خاکەلێوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

Paylas: