TR KU SO
FB X
Kurdistan

لاوێکی کورد مەترسیی سێدارەی لەسەرە

Navas Jan
Admin
📅 05 Kasım 2022 18:09

پەیامی کورد... لاوێکی کورد مەترسیی سێدارەی لەسەرە

 

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای سێدارەی بەسەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کۆتۆل سەر بە پارێزگای ئورمیە سەپاند.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەوحید دەروێشی خەڵکی گوندی گڕناویک سەر بە شارۆچکەی کۆتۆلی شاری خۆی، تەمەن ٢٧ ساڵ، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شاری تەورێز لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی دەستبەسەرکراوە.

 

ئەم هاووڵاتییە کوردە، کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، بەبێ هەبوونی پارێزەر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە لە شاری تەورێز سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

 

تەوحید دەروێشی پیشەی شۆفێرییە و ئەو ڕۆژەی کە دەستبەسەرکراوە لە یەکێک لە بەنزینخانەکان گاڵۆنێک بەنزینی کڕیوە و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ لای ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە گوتووتە بەر لێدان و کوتان و پاشان دەستبەسەر کراوە.

 

دادوەری دادگای تەوحید دەروێشی، دوای ڕاگەیاندنی سزای سێدارەی تەوحید بە بنەماڵەیە، وێرای هەڕەشە و بێڕێزییەکی زۆر بە بنەماڵەی ناوبراو، لە هۆڵی دادگا کردوویانیەتە دەرەوە.

 

لە ئێستادا تەوحید دەروێشی لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز دەستبەسەرە و لەلایەنی دەرونییەوە لەژێر گوشاردایە.

Paylas: