TR KU SO
FB X
Kurdistan

لیوا چەتۆ ساڵح بە فەرمی لە پۆستی بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەکار بوو

سارا
Yazar
📅 06 Temmuz 2020 17:32

پەیامی کورد     ...    لیوا چەتۆ ساڵح بە فەرمی لە پۆستی بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەکار بوو

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئە‌نجوومە‌نی وەزیران و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح لە پۆستی بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەکار بوو.

قوباد تاڵەبانی پاش پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ لیوا چەتۆ ساڵح خواست لە ئەرکەکەیدا و رایگەیاند، "هەماهەنگی بەهێز لەنێوان هەموو ئەندامانی وە‌زارە‌تدا پێویستە‌ بۆ باشتر خزمە‌تكردنی ھاووڵاتیان، ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەش لەناو تیمی وەزارەتی ناوخۆ بە‌دی كراوە‌ و پێویستە‌ بە‌ھێزتریش بکرێت".

لە رێوڕەسمەکەدا لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند، "لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەیدا کە پێی سپێردراوە بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".

Paylas: