Kurdistan
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە بەردەڕەش ١٦ کەس بوونە قوربانی
پەیامی کورد … لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە بەردەڕەش ١٦ کەس بوونە قوربانی
لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە قەزای بەردەڕەشی سەربە پارێزگای دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوکە کاتژمێر 11:00ی شەوی ڕابردوو لە نزیک پردی چەمەی سنووری قەزای بەردەڕەش ڕوویداوە و جۆری ڕووداوەکە پێکدادان بووە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا.
بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسی دیکە برینداربوون.
ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بوون کە بەهۆی ڕووداوەکەوە لە پردی چەمە کەوتووەتە خوارەوە.