لە کەرکووک دوو بیری نەوت تەقێندرانەوە
پەیامی کورد … لە کەرکووک دوو بیری نەوت تەقێندرانەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی تیرۆرستی کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە کەرکوک.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامدا هەردوو بیرە نەوتی ١٨٣ و ١٧٧ تەقێنراونەتەوە و ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش شەهید و برینداربوون.
روونیشیکردۆتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و سەلامەتی لە کۆمپانیای نەوتی باکور توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەی بیرە نەوتی ژمارە ١٧٧ بکەن و هەروەها لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەکەی بیرە نەوتی ژمارە ١٨٣ .
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا بە توندی ئیدانەی هەر جۆرە هێرشکردن و دەستدرێژیکردنێک بۆسەر سامانی نیشتیمانی کردووە و جەتیشیکردۆتەوە کە ئەو کارانە لە هەوڵەکانیان بۆ زیادکردنی بەرهەمێنانی نەوت ڕایانناگرێت.