TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیە ٣ سەربازی کوژران و بریندار بوون

Navas Jan
Admin
📅 25 Haziran 2018 23:13

پەیاما کورد ـ لە شاری بەدلیسی باکووری کوردستان بە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستی پێکرد و لە ئاکامدا سەربازێک کوژراو  دو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

 

 لەم پەیوەندیەدا پارێزگاری بەدلیس ڕاگێندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: “لە بەرواری ٢٥/٦/٢٠١٨ لە کاتژمێری نزیک ١٢، لە ناوچەی قەرەقوڵا، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک دا، هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان سەربازێکی ئێمەیان کوشتووە و ٢ سەربازی دیکەش بریندار کراون”.

 

لە کۆتاییدا باسی لەوە کردووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەکە بەردەوامە.

Paylas: