TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە پارێزگای هەڵەبجە كەمپینی وەفا بۆ هەولێر ڕاگەیەندرا

Navas Jan
Admin
📅 20 Aralık 2021 16:40

پەیامی کورد … لە پارێزگای هەڵەبجە كەمپینی وەفا بۆ هەولێر ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ژمارەیەك لە چالاكوانان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كەمپینی وەفایەك لەهەڵەبجەوە بۆ هەولێر ڕاگەیەندراو هاوڵاتیان بەشداری كەمپینەكە دەكەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ژمارەیەك لە چالاكوانان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كەمپینی وەفایەك لە پارێزگای هەڵەبجەوە بۆ هەولێر ڕاگەیەندراو نوێنەرانی كەمپینەكە داوا لە هاوڵاتیانی هەڵەبجە دەكەن بەشداری كەمپینەكە بكەن.

ئەو چالاكوانانە ئەوەیان خستەڕوو: هاوڵاتیانی هەولێر لەكاتی كیمیابارانەكەی هەڵەبجەدا هاوكاری هاوڵاتیانی هەڵەبجەیان كردوەو ماڵەكانیان بەڕووی لێقەوماوانانی هەڵەبجەدا كردۆتەوە.

Paylas: