TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە پارێزگای نەینەوا ٨ چەکداری داعش کوژران

Navas Jan
Admin
📅 11 Mayıs 2022 18:41

پەیامی کورد ... لە پارێزگای نەینەوا ٨ چەکداری داعش کوژران

لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆسەر حەشارگەیەکی داعش لە پارێزگای نەینەوا، هەشت چەکدار کوژران.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لەمیانی هێرشێکدا، حەشارگەیەکی ڕێکخراوی چەکداریی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کردووە.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە ئاکامی بۆردوومانەکەدا، وێرای خاپوورکردنی حەشارگەکە، هەشت چەکداری داعشیش کوژراون.

 

Paylas: