TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە پارێزگای ئورمیە دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 23 Mayıs 2021 15:38

پەیامی کورد … لە پارێزگای ئورمیە دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاوڵاتی کورد لە شارەکانی مەهاباد و ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 

ڕۆژی هەینی ٢١ی ئایاری ٢٠٢١، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە مەهاباد هاووڵاتییەکیان بە ناوی "قاسم عەزیزیان" تەمەن ٢٨ ساڵ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، قاسم عەزیزیان لە ماڵی باوکی لە گوندی"لەج" دەستبەسەر کراوە.

 

ئەو سەرچاوە کە نەیوست ئاشکرا بێت، ڕایگەیاند کە قاسم عزیزیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

 

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ئایار، هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی ئینگیجە سەر بە ناوچەی برادۆستی ئورمیە بە ناوی "بەهمەن ئیسماعیلی" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بەهمەن بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان دەستبەسەر و سەرەڕایی بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نیە.

Paylas: