TR KU SO
FB X
Kurdistan

.پلەی گەرمی لە عێراق لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر دەبێت

Navas Jan
Admin
📅 13 Ağustos 2023 19:44

پەیامی کورد...پلەی گەرمی لە عێراق لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر دەبێت

دەستەی كەشناسیی عێراق، كەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی عێراقی ڕاگەیاند و  ئاشكرای كرد، 13 پارێزگا نیوەی پلەی كوڵان تێ دەپەڕێنن.

دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاوی كردەوە: "كەشوهەوای بۆ سبەی دووشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك پارچەهەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باشوور ڕوون دەبێت و پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.''

ئاشكراشی كردووە: "بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدا، دیالە، ئەنبار، بەسڕە، واست، كەركووک 50 پلە و لە كەربەلا، نەجەف، میسان، ناسڕیە و موسەننا 51 تۆمار كراون.''

ئاماژەی بەوەش كردووە: ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە، هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەی گەرما ڕوو نادات و وەكوو دووشەممە دەبێت.''

دەستەی كەشناسیی عێراق، جەختی كردووەتەوە كە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە.

 

هەر بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە ئەمڕۆ یەکشەممە 13/8/2023، لە پارێزگای زیقار کرایە پشووی فەرمی.

Paylas: