لە کرماشان هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
پەیامی کورد … لە کرماشان هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا
هاووڵاتییەکی کورد لە ئاکامی تێکهەڵچوونی نێوان هێزە چەکدارەکانی ئێران و خەڵکی گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان بە تەقەی ئەو هێزانە کوژرا و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ئاداری ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گەڕەکی دەرەدێژی کرماشان تەقەیان لە هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو گەڕەکە کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا لاوێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
“سیروان محەمەدی” تەمەن ٢٥ ساڵ و “عەلی ئەحمەدی” تەمەن ٧٠ ساڵ لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان بریندار بوون کە سیروان دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ بنکە تەندروستییەکان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو هاووڵاتییە لە پێڕەوانی ئایینی یاری (ئەهلی حەق) بوون.
ە ئەم تێکهەڵجوونە لە ئاکامی کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکی دەرەدرێژ و دەستێوەردانی هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە چەند کەس لە دانیشتوانی گەڕەکی دەرەدێژ لە لایەن چەند کەسێکی دانیشتووی گەڕەکی دەوڵەتئاوا دراونەتە بەر لێدان و کوتان و خەڵکی دەرەدرێژیش بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە کۆبوونەتەوە کە بەهۆی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزی و بشێوی دروست بووە و لە ئەنجامدا هێزە چەکدارەکان تەقەیان ڕوو بە خەڵک کردووە.