TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە کرماشان کاسبکارێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کراوە

Navas Jan
Admin
📅 19 Ekim 2020 12:29

پەیامی کورد ... لە کرماشان کاسبکارێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کراوە

 

کاسبکارێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کرماشان بە سەختی بریندار بووە و هەتا ئێستا سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە و بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە کە چاویان پێی بکەوێت.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزە ئینتزامییەکانی کرماشان بە گومانی هەڵگرتنی شت و مەکی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ کردووە و شۆفیرەکەیان بە سەختی بریندار کردووە.

 

لە ئاکامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکان شۆفیری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی :ئیسماعیل نەورۆزی“ تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی کانی دینار سەر بە شاری مەریوان بە سەختی بریندار بووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل نەورۆزی سێ گوللەی بەر کەوتووە و هەتا ئێستا لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە.

 

سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی نەورۆزی لەوبارەوە ڕاگەیاندووە کە هێزە ئینتزامییەکان هەتا ئێستا ئیزنیان نەداوە کە هیچ یەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئیسماعیل چاوی پێ بکەوێت

Paylas: