Kurdistan
لێپرسراوی دەزگای پێشمەرگە دێرینەکانی یەکیتی دەستی بەکار کرد
پەیامی کورد ... لێپرسراوی دەزگای پێشمەرگە دێرینەکانی یەکیتی دەستی بەکار کرد
لیوا هاشم مام عەلی وەكوو لێپسراوی دەزگای پێشمەرگە دێرینەكانی یەكیتی لە جێگای لیوا عەبدوڵڵا كانی بەردی دەستبەكاربوو.
مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكیتی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢/٤/٢٠٢٠ لەگەڵ هەڤاڵانی فەرماندەیی گشتی هێزەكانی ٧٠، لەگەڵ لیوا ( هاشم مام عەلی ) چووین بۆ دەزگای پێشمەرگە دێرینەكان كە وەك بەرپرسی ئەو دەزگایە دەست بە كار دەبێت لە جێگای لیوا ( عەبدۆڵڵا كانی بەردی).
ئاماژەی بەوەشكردوە، پشتیوانی دەبین بۆ داهاتوو لە ئیش و كارە كانی و خزمەت كردنی زیاتر، هیوای سەركەوتنی بۆ ئەخوازین.