TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سەقز هەڵۆکانی زاگرۆس هەڵیانکوتایە سەر پایگایەکی سوپا

Navas Jan
Admin
📅 10 Ağustos 2022 20:25

 


پەیامی کورد... لە سەقز هەڵۆکانی زاگرۆس هەڵیانکوتایە سەر پایگایەکی سوپا

پایگایەکی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە نێوان شاری سەقز و مەریوان لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە هێرشی کرایە سەر و ناوچەکە دوای ئەو هێرشە میلیتاریزە کراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو، پایگای سوپای پاسداران (ڕەزا حوسێنی) لە ناوچەی سەرشیوی سەقز کاتژمێر دووی سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە هێرشی کراوتەوە سەر.

گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتووەتە ئەستۆ.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر زیانەکانی دوو لایەنی پێکدادانەکە لە بەر دەستدا نییە و میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسدارانیش ئەم هەواڵەیان ڕووماڵ نەکردووە.

دوای ئەم پێکدادانە هێزەکانی سوپا لە ناوچە بڵاوەیان پێ کراوە و ڕێگای سەقز و مەریوان بە شێوەی نیوە داخراو هاتووچۆی تێدا دەکرێت و چەندین بازگەی پشکنین تێدا دانراوە و هەموو ئۆتۆمبێلەکان دەپشکنرێت.

Paylas: