TR KU SO
FB X
Kurdistan

لێسەندنەوەی دەسەڵاتی دەروازە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ، لیسەندنەوەی سەروەری ئەم نیشتمانەیە نەوەک لە پارتی و یەکیتی

سارا
Yazar
📅 20 Temmuz 2020 21:00

پەیامی کورد     ...    لێسەندنەوەی دەسەڵاتی دەروازە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ، لیسەندنەوەی سەروەری ئەم نیشتمانەیە نەوەک لە پارتی و یەکیتی

سیاسەتوانێكی هەرێمی كوردستان مەترسی لە هەوڵەكانی موستەفا كازمی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم، دەڵێت، لێسەندنەوەی ئەو دەروازانە ، لێسەندنەوە نییە لە پارتی و یەکیتی ، بەڵكوو لێسەندنەوەیە لە سەروەری هەرێمی كوردستان.
سالار مەحمود سیاسەتوانی هەرێمی كوردستان ، قسەی لەسەر ئەو هەنگاوانە كرد، كە موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەستیپێكردوون، بەتایبەت كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان، لەبارەی ئەگەری كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، لێسەندنەوەی مەرزەكان، لێسەندنەوە نییە لە پارتی و یەكێتی، بەڵكو لێسەندنەوەیە لە سەروەری هەرێمی كوردستان.
وتیشی، ئەو هەنگاوانە، هەوڵن بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێم، كە سالار مەحموود بەتایبەت ترسی لەوە هەبوو، سەرچاوەكانی داهاتی ناوچە دابڕێنراوەكان و نزیك لەو ناوچانە زیاتر بكەونە بەر مەترسی، بەتایبەت مەرزی پەروێزخان.
لەووڵامی پرسیارێک ، كە ئایا هیچ هێز و كەسایەتییەكی سیاسی هەرێمی كوردستان پشتگیری لەو هەنگاوانەی كازمی بەرامبەر بە هەرێم دەكەن؟ سالار مەحموود بە بەڵێ و نەخێر ووڵامی نەدایەوە، بەڵام ووتی، مافی خۆتە ویستی سیاسیت هەبێت، بەڵام نابێت لەسەر بنەمای پرسە نیشتمانییەكان بێت.
سالار مەحموود نەیشاردەوە، كە هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی عیراق دووبارە مەركەزیەت پەیڕەوبكاتەوە، بەڵام بەباشی زانی، لەبڕی پشتگیریكردن لەو مەركەزییەتە و بەهێزبوونی عیراق، هەرێمی كوردستان چاكسازی بكات و بە شەفافبوون خۆی بەهێز بكات.

Paylas: