TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەسەر بێ‌ ئاوی، پارێزگاری هەولێر روونكردنەوە دەدات

Navas Jan
Admin
📅 07 Ağustos 2021 13:51

پەیامی کورد … لەسەر بێ‌ ئاوی، پارێزگاری هەولێر روونكردنەوە دەدات

 

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، كێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەی بەشێك لە دانیشتوانی پارێزگاكە بەهۆی هاتنی شەپۆڵی بارانەوە بووەو دوای چەند كاتژمێرێكی تر پڕۆژەكان بەكاردەخرێنەوەو ئاو دەگاتەوە ماڵەكانی هاوڵاتیان.

 

بەپێی رونكردنەوەكەیی نووسینگەی پارێزگای هەولێر، لەڕێگەی ژووری عەمەلیاتی پارێزگای هەولێر كە لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكهێنراوە بۆ چارەسەركردن و دەستنیشانكردنی گرفتەكانی كەم ئاوی، ئێستا لە قۆناغی كۆتایی و زاڵبووندان بەسەر ئەو قەیرانانەی كە لەماوەی ئەمساڵدا بەهۆی ووشكەساڵی ڕووبەڕووی بوونەوە.

Paylas: