Kurdistan
لە سۆران ڕاوچییەک دەستبەسەر کرا کە ١١٠ کەوی کوشتبوو
پەیامی کورد... لە سۆران ڕاوچییەک دەستبەسەر کرا کە ١١٠ کەوی کوشتبوو
بەریوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای دەستخستنی زانیاری و ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە توانیان کەسێک دەستگیر بکەن کە تەنیا لە دوو جار ڕاوکردندا زیاتر لە ١١٠ کەوی ڕاوکردبوو.
باسی لەوەشکردووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ تۆمەتبارەکە کردووەتەوە و بە بڕیاری دادوەریش ڕاگیراوە.