TR KU SO
FB X
Kurdistan

پۆلیسی سلێمانی هۆشداری دەدات و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان

سارا
Yazar
📅 14 Mayıs 2018 01:11

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت ته‌قه‌ ده‌كه‌ن و داواش ده‌كات هاوڵاتییان به‌شێوه‌ی شارستانیانه‌ گوزارشت له‌ خۆشییه‌كانیان بكه‌ن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی كە بەهەر هۆكارێك تەقە دەكەن یان تەقەی خۆشی دەكەن داوا ده‌كات ئەو كارە رابگرن و هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات رووبەڕوی یاسا دەكرێتەوە و بەپێی یاسا سزا دەدرێت.

داواش دەكات بەشێوازی شارستانییانەوە و دوور لە هەر هەوڵێك بۆ درووستكردنی پشێوی هاووڵاتیان، خۆشییەكانیان دەرببڕن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دڵنیایش دەدات لەوەی بەچاودێری ڕاستەوخۆی بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەواوی هێزەكانی سەر بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌یان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە تەواوی شەقام و كۆڵان و شوێنە گشتییەكاندا بڵاوەیان پێكراوە و تەواوی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەبێ جیاوازی دەپارێزن.

Paylas: