TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەش هاووڵاتی ڕفێندران

Navas Jan
Admin
📅 18 Şubat 2023 20:46

پەیامی کورد... لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەش هاووڵاتی ڕفێندران


دوو هاووڵاتیی دیکەی لە شاری دێلۆڕان بە ناوەکانی حوسێن باپیروەند و سەعید پوورماسبی خەڵکی ئاودانان ڕفێندراون و ژمارەی ڕفێندراوانی ئەو شارە گەیشتە ۶ کەس.


بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئاودانان بە ناوی سەعید پوورماسبی و تەمەن ٣٤ ساڵ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری دێلۆڕان ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.


هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٢۵ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٤ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری دێلۆڕان بە ناوی حوسێن باپیروەند لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.


و پێشتر هەواڵی ڕفاندنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێلۆڕان بە فەشارد ئایینی، سەعدوڵڵا ئایینی و هەروەها عەزیم یادگار و هاوژینەکەی بە ناوی سەفوورا مەلەکی هەر لەو ڕۆژەدا، بڵاو کرابوویەوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری ڕفاندن، چارەنووس، بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەو شەش هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیشیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 

Paylas: