TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە کۆی ٥٠٦ شوێنی پشکێنراو، کارەبای ١٥٨ شوێن بڕدراوە

سارا
Yazar
📅 05 Şubat 2020 17:01

پەیامی کورد    ...   لە کۆی ٥٠٦ شوێنی پشکێنراو، کارەبای ١٥٨ شوێن بڕدراوە .

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە بارەی هەڵمەتی بڕینی کارەبای ئەو شوێنانەی بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە رایگەیاند، ژمارەکان دڵخۆشکەرن و هەڵمەتەکە بە سەرکەوتویی بەڕێوەدەچێت.

پارێزگاری هەولێر گووتیشی، هەڵمەتەکە هەموو ناوچەکانی سەر بە پارێزێگای هەولێر و هەموو شوێنە گشتی، بازرگانی و ماڵە ئاساییەکان دەگرێتەوە.

فرسەت سۆفی هەولێر دووپاتیکردەوە، ئەگەر ئەو کەسانەی لە سەرپێچییەکان بەردەوم بن، دەدرێنە دادگا و سزای تووندتر دەدرێن و تاوەکو ئێستا لە کۆی ٥٠٦ شوێنی پشکێنراو، کارەبای ١٥٨ شوێن بڕدراوە.

Paylas: