TR KU SO
FB X
Kurdistan

پلاسخارت: "خۆشحاڵین بە رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا"

Navas Jan
Admin
📅 05 Nisan 2023 14:59

پەیامی کورد... پلاسخارت: "خۆشحاڵین بە رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا"


نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان نیشانداوە و رایگەیاندووە کە رێککەوتنەکە، ھەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە مایەی رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز.

جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی: "خۆشحاڵین بە رێککەوتی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەست پێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان".

راشیگەیاندووە کە رێککەوتنەکە، ھەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە مایەی رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز، هەروەها ئاسۆی ئابووریی عێراق پتەوتر دەکات.

دوێنێ سێشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان واژوو کرا.

Paylas: