TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سنە دوو خوشک پێکەوە کوژران

Navas Jan
Admin
📅 26 Temmuz 2021 15:20

دوو خوشکی خەڵکی سنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بە دەستی هاوژینی یەکێکیان کوژران.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢١، لە یەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی حاجیاوای ژووری شاری سنە دوو خوشک بە ناوەکانی “بەیان مورادی” و “سەحەر مورادی” لەلایەن هاوژینەکەی بەیان بە ناوی “ئیسماعیل” درانە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژران.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەیان مورادی ماوەی چەند مانگ بوو کە بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی گەڕابوویەوە ماڵی باوکی و ڕۆژی ڕووداوەکە ئیسماعیل لەگەڵی بووەتە دەمەقاڵێی  و دواتر بە چەکی کەڵاشینکۆف سەرەتا سەحەر و دواتر بەیانی کوشتووە و هەڵهاتووە.

 

سەرچاوەکانی هەنگاو باسیان لەوە کردەووە کە دوای ئەوەی ئیسماعیل و بەیان بووەتە دەمەقاڵەیان سەحەر ناوبژیوانی کردووە و ئیسماعیل چووە لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی چەکەکەی هێناوە و تەقەی لێیان کردووە.

 

بەیان مورادی دایکی دوو منداڵ و سەحەر مورادیش دایکی منداڵێکە.

 

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵەکە بکوژەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر نەکراوە.

Paylas: