TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سنە تانکرێکی سووتەمەنی تەقییەوە

Navas Jan
Admin
📅 12 Haziran 2021 14:21

پەیامی کورد … لە سنە تانکرێکی سووتەمەنی تەقییەوە

 

تانکەرێکی سووتەمەنی لە شەقامێکی سنە خۆی بە دوو ئۆتۆمێلی دیکەدا کێشاوە و تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە شۆفێری تانکەرەکە گیانی لەدەست دا.

 

لەمبارەوە بورزوو مورادی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پاریزگای سنە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئەو ڕووداوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ و لەسەر جووتسایدی دکترۆ حوسێنیی شاری سنە ڕووی داوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری تانکەرەکە.

 

ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو تانکەرە بەهۆی خێرایی زۆر, یان خەواڵۆیی شۆفێرەکەی خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکە لە جۆری پاس و تانکەردا کێشاوە کە هەردوویان ڕاوەستاون و ئەو ڕووداوەش بووەتە هۆی تەقینەوەی تانکەری سووتەمەنییەکە و گیانلەدەستدانی شۆفێرەکەی.

Paylas: