Kurdistan
لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بریندار کرا
پەیامی کورد … لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بریندار کرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ئێران بریندار کرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانویە ٢٠٢٢)، کۆڵبەریکی خەڵکی بانە بە ناوی عوسمان ڕەسووڵی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سارداوی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عوسمان ڕەسووڵی دەستی بریندار بووە و بۆ چارەسەری گوازراوەتەوە نەخۆشخانەمی سەلاحەدینی ئەیووبی.
ڕۆژی هەینی لە سنووری شاری بانە کۆڵبەرێک بە ناوی مێهران ڕەحمانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش ناوەکانی هاورێ ئەحمەدی و ئیبراهیم ڕەحمانی بریندار کرابوون.