Kurdistan
لە سنووری هەورامان کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا
پەیامی کورد … لە سنووری هەورامان کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا
کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری پاوە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، کۆڵبەرێکی بە ساڵاچووی خەڵکی نەوسوود بە ناوی “وەهبی فەتاحی” لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی گوندی شۆشمێ سەر بە شاری نەوسوود گیانی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، وەهبی فەتاحی بە هۆی ڕاوستانی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەری گیانی لە دەست داوە.
جێگای ئاماژەیە کە کوڕێکی وەهبی فەتاحی بە ناوی ئەشکان فەتاحی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ ( ٥ی نۆڤەمبری ٢٠١٩) لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شۆشمێ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.