TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ کۆڵبەر بریندار کران

Navas Jan
Admin
📅 19 Aralık 2023 15:42

پەیامی کورد.... لەسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ کۆڵبەر بریندار کران


دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە بە ناوەکانی ئارمان ئەحمەدی و کۆسار پەتیام لە سنووری نەوسوود بریندار بوون و هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئومێد ئیلهامی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، (١٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئارمان ئەحمەدی و کۆسار پەتیام، خەڵکی شارەدێی "دشە"ی سەر بە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارکانی ئێران سنووری نەوسوود بریندار بوون.

هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئومێد ئیلهامی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پشتی پێکراوە و بەسەختی بریندار بوو.ە

هەروەها بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئارمان ئەحمەدی قاچ و کۆسار پەتیام دەستی پێکراوە و بەسەختی بریندار بوون کە بەهۆی قووڵیی برینەکانیان و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "قودس"ی شاری پاوە گواستراونەتەوە.

 

Paylas: