TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێک بریندار کرا

Navas Jan
Admin
📅 29 Ekim 2020 23:53

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار و بە مەبەستی چارەسەری بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی باشووری کوردستان گوازراوەتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.

 

لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی ”ئاوارە فەتاحی“ بە سەختی بریندار بووە.

 

ئاوارە فەتاحی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

Paylas: