TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەتیف رەشید بوو بە سەرکۆماری عێراق

Navas Jan
Admin
📅 13 Ekim 2022 22:41


پەیامی کورد... لەتیف رەشید بوو بە سەرکۆماری عێراق

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پرۆسەیەکی دەنگداندا، لەتیف رەشید، زۆرینەی دەنگەکانی پەرلەمانتارانی بەدەست هێنا و بوو بە سەرکۆماری عێراق.

دەنگدانەکەی نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق دوو گەڕ بوو و کێبڕکێی پۆستی سەرکۆمار لە نێوان هەریەک لە لەتیف رەشید و بەرهەم ساڵح بوو، لە لەگەڕی یەکەمدا لەتیف رەشید 157 دەنگی بەدەست هێنا و بەرهەم ساڵحیش 99دەنگی بەدەست هێنا، لە گەڕی دووەمیش لەتیف رەشید 162 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەست هێنا و بوو بە سەرکۆماری عێراق و بەرهەم ساڵحیش 99 دەنگی بەدەست هێنا.
سەرکۆماری هەڵبژێردراوی عێراق، ناوی تەواوی عەبدول لەتیف جەمال رەشیده‌، لە (10ی ئاب/ئۆگێستی 1944) لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.

هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئەندازیاری شارستانی لە بەریتانیا و زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.

لە ساڵی 2003 تاوەکو 2010 وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بووە و پاشان لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا وەک راوێژکار کاری کردووە.

لە رۆژی (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکی کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

 

Paylas: