Kurdistan
لە تەقتەق هاووڵاتییەک بە هۆی هەورە برووسکەوە گیانی لە دەست دا
پەیامی کورد … لە تەقتەق هاووڵاتییەک بە هۆی هەورە برووسکەوە گیانی لە دەست دا
هاوڵاتیەکى دانیشتوى ناحیەى تەقتەقى سەر بە قەزاى کۆیە بەهۆى بەرکەوتنى هەورە برووسکەوە گیانى لەدەستدا، تەندروستى قەزاى کۆیەش وردەکارى گیانلەدەستدانى ئاشکرا دەکات.
شەوی ڕابردووتەرمى هاووڵاتییەک براوەتەوە نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق كە بە هەورە بروسكە گیانی لەدەستداوە.
هاوڵاتیەكە ناوی (كاروان بەكر) ە و تەمەنى (36) ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە ساڵە، لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا لەناحیەی تەقتەق هەورەبروسكە لێی داوە، تا گەیەنراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.