لیزا فەلەکەدین: ئەوانەی سوکایەتییان بە پێشمەرگەکە کرد دەبێت سزا بدرێن
پەیامی کورد... لیزا فەلەکەدین: ئەوانەی سوکایەتییان بە پێشمەرگەکە کرد دەبێت سزا بدرێن
لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە سوکایەتیکردنی حەشدی شەعبی بە پێشمەرگەیەک ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان تاوەکو سەرجەم ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە سزا دەدرێن و دەبرێنە بەردەم دادگا.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی، بەهۆی ئەو کارەوە کاکەییەکان هەست و دڵیان برینداربووە، دەڵێت، ” جورئهتكردنی گروپێكی له‌یاسا ده‌رچوو به ئه‌نجامدانی ئه‌و سته‌مه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و میلیشیانه ھیچ ڕێزێك له به‌ها مرۆییه‌كان ناگرن”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکردووە، ” دڵنیام كه سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و خوشك و براكانمان له به‌غدا ھه‌ر ھه‌موو پشتیوانی ئێمه‌ی بریندارن، له ھهوڵدادهبن بۆئه‌وه‌ی تاوانكاران به سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن”.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی دەڵێت، “داوا لە دڵسۆزانی كورد و كوردستان ده‌كه‌م سه‌ركۆنه‌ی بكه‌ن و ھه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به زووترین كات تاوانكاران ده‌ستگیربكه‌ن و سزا بدرێن”.
دڵنیایی دەدات لەوەی، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی تاوەکو ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه سزای یاسایی ته‌واو بدرێن و سه‌رجه‌م تۆماتباران دهسگیربكرێن و بدرێنە دادگا.
ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی، “پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه مادده ده‌ستورییه‌كان بكرێنه بنه‌ما، كه بێڕێزیكردن به به‌ها و پیرۆزییه ئاینییه‌كان سزای توندیان له‌سه‌ره، داواكارم سه‌رجه‌م خزم و دۆستان و خه‌مخۆرانی ئه‌م بابه‌ته دانبه‌خۆیاندا بگرن و ڕێگه نه‌درێت ده‌ستێكی تێكده‌ر خۆی بخزێنێته نێو ئه‌م بابه‌ته‌وه و كێشه‌كان ئاڵۆزتر بكرێن”.