TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە زاخۆ گروپێكی بازرگانی كردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

Navas Jan
Admin
📅 09 Kasım 2021 15:21

پەیامی کوردلە زاخۆ گروپێكی بازرگانی كردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ ئاشكرای كرد، لە ئۆپەراسیۆنێكی پۆلیس و ئاسایش كە بە بەشداریی 60 كارمەندیان بەڕێوەچوو، 12 كەس لەسەر تۆمەتی بازرگانیكردن، فرۆشتن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ ئاشكرای كردووە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا 12 كەسیان بە تۆمەتی بازرگانی كردن، فرۆشتن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كردووە، كە 2 بازرگان و 3 فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر و 7 بەكارهێنەر بوون.

ئەوەش هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا 60 كارمەند بەشدارییان كردووە و تۆمەتباران لە سێ ئەشكەوت كۆدەبوونەوە و چەندین جۆر مادەی وەك "كریستاڵ، ناسیارە،‌ بە ‌شووشە، هێرۆیین و تریاك"یان بەكارهێناوە و بازرگانیان پێوە كردوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تۆمەتباران دەمانچە و چەكی تریان پێبووە و لەكاتی روبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمنیەكان بەكاریان هێناون، تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 33 ساڵیدایە و ماوەی مانگێكە لەژێر چاودێریدان.

Paylas: