TR KU SO
FB X
Kurdistan

لێزەمە باران دەستپێدەکاتەوە

نەهرۆ
Editor
📅 27 Nisan 2018 17:21

کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، کە لە ئەمڕۆ هەینیەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوەو هەندێ کاتیش لێزمەبارن دەبێت.

لە راگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردوەتەوە، "ئەمڕۆ هەینی (٢٧)ی نیسان هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەسۆی دەریایی سوورو دەریایی ناوەراست وە باران بارین دەبێت لەزۆربەی ناوچەکان وە هەندێ کات لێزمەبارن دەبێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سنووری گەرمیان".

کەشناسی ئەوە دەخاتە روو کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت لەناوچەکەدا، ئەم کاریگەریەش تاوەکو رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 29-4-2018 بەردەوام دەبێت.

Paylas: