Kurdistan
لە زانکۆیەکی تورکیا هێرش کرایە سەر سێ خوێندکاری کورد
پەیامی کورد... لە زانکۆیەکی تورکیا هێرش کرایە سەر سێ خوێندکاری کورد
لە زانکۆی ئاکدێنیزی ئەنتاڵیا لەلایەن گرووپێکی تورکەوە هێرش کراوەتە سەر سێ خوێندکاری کورد و بەپێی میدیاکان هۆکارەکەی تەنیا ئەوە بووە کە کوردن.
ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە زانکۆی ئاکدێنیز لە پارێزگای ئەنتاڵیا ڕوویداوە و بە هۆییەوە سێ خوێندکارەکە برینداربوون و دووانەیان گوازراومەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەو گرووپەی هێرشیان کردووەتە سەر خوێندکارە کوردەکان ژمارەیان 30 کەس بوون و لە بەیانیی هەمان ڕۆژەوە لەناو کامپەسی زانکۆکەدا خوێندکارە کوردەکانیان بێزار کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە ئەو دوو خوێندکارەی گوازراومەوە نەخۆشخانە ناویان بۆتان ئارتوچ و فەیزی ئاکان بووە و تا ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.