له عه‌فرین 16 هاوڵاتی شه‌هیدبوون
وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌عه‌فرین رایگه‌یاند" له‌ئه‌نجامی بۆردومانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی جندرێس و گوندی به‌ربانه سه‌ر به‌ناحیه‌ی راجۆ 16 هاوڵاتی شه‌هیدبوون ، كه 3یان منداڵبوون.
ئه‌مڕۆ به‌هۆى بۆردومانی سووپاى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین 16 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و 18ى دیكه برینداربوون، لەم بارەیەوە بروسك حه‌سه‌كه، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌عه‌فرین رایگه‌یاند" له‌ئه‌نجامی بۆردومانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی جندرێس، 13 هاوڵاتی شه‌هیدبوون ، كه 3یان منداڵبوون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، له‌گوندی به‌ربانه سه‌ر به‌ناحیه‌ی راجۆ، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نییان كردووه‌ته ئامانج و 3 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و 18 هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ له‌شكركێشى توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین پێى نایه رۆژى (45)ه‌مه‌وه‌و به‌هۆى هێرشه‌كانى توركیاوه تائێستا زیاتر له 200 هاوڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هیدو برینداربوون.