Kurdistan
له دوكان ئۆتۆمبێلێك بە دڕۆن كرایه ئامانج
پەیامی کورد... له دوكان ئۆتۆمبێلێك بە دڕۆن كرایه ئامانج
له‌سه‌ر رێگای دوكان_خه‌له‌كان ئۆتۆمبێلێك كرایه ئامانج و قوربانی هه‌یه.
لە نزیک گوندی قەڵات له‌سه‌ر ڕێگای نێوان دوكان_خه‌له‌كان، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی درۆنه‌وه هیرشكرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری جیپ لاریدۆ.
سیروان لالە سەرحەد، قایمقامی دوکان رایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە، دوو کەسی تێدابووە کە خەڵکی سوریا و هەڵەبجە بوون، بریندار بوون و ئێستا لە نەخۆشخانەی دوکان چارەسەر وەردەگرن.
دوو ساڵ زیاتره، هێرشی فڕۆكه‌ی درۆنی توركیا له ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامه و تا ئێستا ده‌یان كه‌س شه‌هید و برینداربوون.