له ڕاگهێندراوێكدا ژووری ڕۆژنامهوانی بزووتنهوهی گۆڕان ووڵامی لێدوانێکی سهعدی پیره دهداتهوه
پەیامی کورد ... له ڕاگهێندراوێكدا ژووری ڕۆژنامهوانی بزووتنهوهی گۆڕان ووڵامی لێدوانێکی سهعدی پیره دهداتهوه
ژوری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان ووڵامی لێدوانێكی سهعدی ئهحمهد پیره ووتهبێژی یهكێتی نیشتمانی كوردستان ڕهت دهكاتهوه و ڕایگهیاند : بزووتنهوهی گۆڕان بەشدارنەبوون لە داڕشتن و بڕیاردان لە رێککەوتنی ئەو چەند لایەنە سیاسیەدا وکەسیشیان رانەسپاردووە بەناوی بزووتنەوەکەوە واژۆبكات ا".
له راگهێندراوێكدا ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان لێدوانی سەعدی پیرە ووتەبێژی یەکێتی رەتدەکاتەوە کە لە بەرنامەیەکی کەناڵی ڕووداودا ئاماژەی بەوەکردوە:
" گۆڕانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کوردستانی واژووی لەسەر رێککەتنی شەویی188ی تشرینی دووهمی 2019ی چەند لایەنێکی عێراقدا کردووە".
ههر له راگهیهندراوهكهیدا رایگهیاندووه:
"بزووتنەوەی گۆڕان دوێنێ لەڕێی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا وئەندامێکی خانەی راپەڕاندنەوە، رایگەیاندووه، بەشدارنەبوون لە داڕشتن و بڕیاردان لە رێککەوتنی ئەو چەند لایەنە سیاسیەدا وکەسیشیان رانەسپاردوە بەناوی بزووتنەوەکەوە واژوو بكات."
له كۆتایی راگهێندراوهكهشدا هاتووه:
"هاوکات لە بەغداد هاوپەیمانێتیەک بەناوی هاوپەیمانی کوردستانی بوونی نیە تا گۆڕان بەشێک بێت لێی".