له ئۆپه‌راسیۆنێكدا 30 داواكراوی داعش لە کەرکووک ده‌ستگیركران
پەیامی کورد … له ئۆپه‌راسیۆنێكدا 30 داواكراوی داعش لە کەرکووک ده‌ستگیركران
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووك ڕایدهگههینێت،دوو حەشارگەی داعش خاپوورکران و 30 داواکراوی ئه‌م ڕێكخراوه تیرۆریستیه لە پارێزگای کەرکووك ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 3 ی كانونی دووه‌می 2022 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووك لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە كرد، ھێزە ئەمنییەکان زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای کەرکووك ئەنجامداوە.
له راگەیەندراوەکەدا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 30 داواکراو دەستگیرکراون، ھەروەھا دوو حەشارگەی داعش‌یش خاپوورکراون، ئەوەیش خراوەتەڕوو، هه‌ر له ئۆپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر بڕێك تەقەمەنیدا گیراوە.
ساڵی 2017ـ عێراق سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش راگەیاند، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگه‌ی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی له ناوچه جیاوازه‌كان ئەنجام دەدات