له سبه‌ینێه‌وه پشووی پەرلەمانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات
پەیامی کورد … له سبه‌ینێه‌وه پشووی پەرلەمانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی بە خولی بەهارەی پەرلەمان هێناو، ئاشكرایكرد كه بۆ ماوەی مانگێك پەرلەمانی كوردستان دەچێتە پشووی فەرمییەوە، له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتارێك زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، ڕێواز فایق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردهووه، بەپێی بڕیاری ژمارە 7ی ساڵی 2021، ماوەی درێژكردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، لە 31-7-2021 كۆتایی دێت و، پاڵپشت بەم بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری ڕاگەیاندنی كۆتاییهاتنی "خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانیدا".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، وه‌یسی سه‌عید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: ده‌بوو پشووی هاوینه له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێبكردایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه یاسا مابوون، پشووی هاوینه مانگێك كه‌مكرایه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی: بڕیاره له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 1-8-2021، په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌وێته پشووی هاوینه‌وه‌و، تا 31ی ئاب، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌نجام نادات.
په‌رله‌مانتاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، جگه له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی مانگێك پشوو وه‌رده‌گرێت.