TR KU SO
FB X
Kurdistan

له‌ سنووری گوێر ‌هێلیکۆپتەرێک کەوتە خوارەوە

Navas Jan
Admin
📅 27 Temmuz 2023 19:34

پەیامی کورد... له‌ سنووری گوێر ‌هێلیکۆپتەرێک کەوتە خوارەوە


بەگوێرەیئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لە گوندی گەڵاسوران لە سنووری ناحیەی گوێڕ لە شاری هەولێر هێلیکۆپتەرێکی‌ هێزی‌ هاوپەیمانان کەوتە خوارەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

به‌پێی زانیارییه‌كان هێلیکۆپتەرەکە سەربە هێزی هاوپەیمانان بووە و لە کاتی مەشق کردن دا کەوتووەتە خوارەوە و تەنیا هێلیکۆپتەرەکە تێکشکاوە و زیانی‌ گیانی‌ نەبووە.

ئەو شوێنەی هێلیکۆپتەرەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە نزیکی بنکەیەکی مەشق و راهێنانی سەربازییە، دوو فڕۆکەوان لەناو هێلیکۆپتەرەکە بوون، لەکاتی دروستبوونی تەکنینکی، پێش کەوتنی هێلیکۆپتەرەکە خۆیان رزگار کردووە.

Paylas: